بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانان، پیرۆزبایی لە سەید عەباس عێراقچی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای ڕێزلێنان لە یادی دوکتور حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی شەهیدی وڵاتەکەمان هیوای دەربڕی: هەردوو وڵاتی برای ئێران و عێراق بەردەوامن لە هاوکاری و کارلێکی نزیک لە بابەتی جۆراوجۆری پەیوەست بە دوولایەن و هەروەها پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
هەروەها فواد حسێن بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع ئەلسودانی بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان ڕاگەیاند و وەزیری دەرەوەی ئێرانی بانگهێشت کرد بەمزوانە بێتە عێراق.
Your Comment